بانە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

پێنجشەممە 10ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”ئارمان زینەتی” 21 ساڵ تەمەن، کوڕی سەلمان خەڵکی گوندی میراوا سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بەKMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *