خۆکوژی هاوڵاتییەک لە ڕەبەت

KMMK:

پێنجشەممە 10ی پووشپەڕی‌2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “عومەر ئاریانپوور” خەڵکی گوندی “گۆڵێ” دانیشتووی شاری ڕەبەت لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بەKMMK گەیشتوو، ناوبراو بە هۆی کێشەی ماڵ و سامان(مڵک و ماڵ) و کێشەی نێو بنەماڵە دەستی داوەتە خۆکوژی.

شیاوی باسە، هەژاری و دەسنەڕۆیی و هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری باری ئابووری و زەماوەندی زۆرەملێ و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، سەرەکی ترین هۆکارەکان خۆکوژییەکانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *