گواستنەوەی دوو شارۆمەند بە مەبەستی بەڕێوە بردنی سزای سێدارە

KMMK:
ھەینی ١١ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی« ناسێر ئازمودە و شەھریار ئەمیری» لە بەشی ٤ی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ژوری تاکەکەسی بە مەبەستی بەڕێوە برفنی سزای سێدارە، گوازراونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: بەرپرسانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندەیان راگەیاندوە کە سزای لەسێدارەدانی ئەم کەسانە لە رۆژانی داھاتوو بەڕێوە دەچێت.

جێگای بیرھێنانەوەیە کە: ئەم دوو بەندکراوە ٤ ساڵ پێش ئێستا بە تاوانی پەیوەست بە مادەی ھۆشبەرەوە لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *