بەندکراوێکی ئایینی مانی لە خواردن گرت

KMMK:
چوار شەممە ٩ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، داود جەباری، بەندکراوی ئاینی خەڵکی شاری شنۆ، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ مانی لە خواردن گرت.

شایانی باسە کە: ناوبراو لە ئاکامی بێ وڵام مانەوەی داواکاریەکانی و نادیار بوونی چارەنوسی و ھەروەھا پشت گوێ خستنی داواکاری کورت کردنەوەی سزاکەی، دەستی داوەتە مانگرتن.

داود جەباری، ساڵی٢٧١٧ی کوردی لە وڵاتی ئەفغانیستان بە تۆمەتی ئەندام بون لە گروپی سەلەفی دەستبەسەر کراوە و پاشان لە ساڵی ٢٧١٩ رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە.
ناوبراو پاشان لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، سزای ١٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *