محەممەد تاھیر سلێمانی دیزجە، بەندکراوی تەمەن ٦٥ ساڵان لەسێدارە درا

KMMK:
چوارشەممە ٩ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، سزای لەسێدارە دانی محەممەد تاھیر سلێمانی دیزجە، کە بە تۆمەتی گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەھاباد بەڕێوە چوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی رابردوو لە هەواڵێکدا ئاگاداری مەترسی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوەی بڵاو کردبووە.
ناوبراو تۆمەتبار کرابوو بە ھەڵگرتنی ١٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری مۆرفین و بەو ھۆیەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

سێ شەممە ٨ی پوشپەڕ، بنەماڵەی ناوبراو ئاگادار کرابونەوە کە بۆ دوایین چاوپێکەوتن سەردانی ناوبراو بکەن.
لەسێدارەدانی ناوبراو لە کاتێکدا بەڕێوە رۆیشتوە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە لێدوان لەسەر یاسای پەیوەست بە تاوانی مادەی ھۆشبەر، رایگەیاندبو کە سزای لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی مادەی ھۆشبەری ڕاگرتوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *