برینداربوونی هاوڵاتییەکی دێلوڕانی بە هۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

دووشەممە 7ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی بەدر لە ناوچەی دەشت عەباس، سەر بە شاری دێلوڕان بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتووە، ناوبراو لەم ڕووداوە پێی بە گرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی ئەو شارە ڕاگوازراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، خەڵکانێکی زۆر دەبن بە قوربانی مینە چێنراوەکان کە لە لایەن دوو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی عێراق، کە پاش شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق هەروا وێڵ کراون و پتر لە سی ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ کۆکردنەوە و خاوێن کردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەم مینانە نەهاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *