دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران

KMMK:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دو هاوڵاتی لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستەبەسەر کران.
یەکشەمە 6ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “شۆرش مەحمودیان” کوڕی مەجید، خەڵکی گوندی”شاهوانه” سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراوە.
. هەروەها، پێنجشەممە 3ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەک بە ناوی
“ئەمجەد مورادی” 30 ساڵان و خەڵکی گوندی”دەررەگاوان” سەر بە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکراو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، هێزە ئەمنیەتەکانی ئێران بەبێ نیشان دانی بەڵگەی دادوەر ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاوڵاتیانە نەزانراوە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *