بریندار بوونی شارۆمەندێکی شاری دێھلۆران بە ھۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

شەممە 5ی پوشپەڕی 2721ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری دێھلۆران بە ھۆی تەقینەوەی مین بە چڕی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

ئەم شارۆمەندەلە ناوچەی« چەم ھیندی» دەشت عەباسی سەر بە شاری دێھلۆران تووشی ئەم روداوە ھاتوە و بەو ھۆیەوە لاقی ناوبراو بە چڕی بەر کەوتووە.

ئەم شارۆمەندە 35 ساڵانە ئەروەھا تووشی بەرکەوتنی شەپۆلی تەقینەوە بووە، پاش تیمار کردنی سەرەتایی لەلایەن گرووپی پزیشکی تایبەت بە ئامبۆڵانس بۆ نەخۆشخانەی« گەنجویان»ی شاری دێزفوول گوازراوەتەوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە ناسناوی ئەم شارۆمەندە بڵاو نەکراوەتەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *