نەغەد؛ ژنێکی گەنج خۆکوژی کرد

KMMK:

شەممە 5ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ژنێکی گەنجی خەڵکی نەغەدە بە ناونیشانی ” ژینۆ ئەحمەدپوور” 18 ساڵ تەمەن دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم ژنە گەنجە لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە گیانی لە دەست داوە.

شیاوی باسه کە، تەمی ژینۆ ئەحمەدپوور بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە ڕاگوزراوە.

بە پێی وتەی شایەتحاڵە خۆجێییەکان، ژینۆ ئەحمەدپوور دوو ساڵ بەرێ هاوسەرگیری کردووە و لە گەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *