KMMK:
دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ، لوقمان عەزیزی بەندکراوی پێشویان دووبارە دەستبەسەر کردوە.
دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەکاتێکدا بووە کە کاتی سزای پێشووی یەک مانگ دەبێت کە کۆتایی ھاتووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، ھۆکاری دەستبەسەر کردنەوەی ناوبراو نەزانراوە.
لوقمان عەزیزی، ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ١٦ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا بوو. ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٥ ساڵ بەندکردن و ٨ ساڵ سزای بەندکرنی مەرجدار کەم کرایەوە.
س.ر