ژینگەپارێزگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

بەرپرسانی ئێتلاعات و زیندان ئەشکەنجەی ئارام فەتحی و بنەماڵەکەی دەدەن

KMMK:
بەرپرسانی ئێتلاعات و زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان ئەشکەنجەی ئارام فەتحی و ماڵباتی دەدەن و دیاری ناکەن کە ئارام لە کوێیە و ئێزن نادەن، دەرمانەکانی بەدەستی بگەیێنن.
ئارام فەتحی لە 27ی جۆزەردانی 2721ی کورری لەلایەن گرووپێکی حەوت کەسی لە هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئئێران، پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەر و دوای دەستبەسەر داگرتنی کەلووپەلەکەی، ناوبراویان ڕاگوێزی گرتوخانە کردبوو.
بە گوێرەی زانیاری گەیشتوو، ناوبراو بە بۆنەی سکاڵای بنەماڵەیەکی سەر بە حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کـراوە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژێک دوایی ئەوەی کە ئەو چالاکە مەدەنیە دەستبەسەر دەکرێ، بە بنەماڵەی ڕاگەیاندرابوو کە ئارام گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی گشتی. دواتر دایکی ئارام، دەرمانەکانی ئارامی بردبوو بۆ زێندانی گشتی. بەڵام ئێزنیان ن دابوو، چاوی بە کوڕەکەی بکەوێ و وتبوویان کە دەرمانەکان دەگەیەنین بە ئارام.
ئەمرۆ دووشەممە 31ی جۆزەردان، ئارام تەلەفوونی بۆ ماڵی خۆیان کردووە و وتوویەتی هێشتا لە ئیتلاعاتە و ڕاگوێزی هیچ شوێنێک نەکراوە و دەرمانەکانیش نەگەیشتووەتە دەستی.
جێی ئاماژەیە کە لە ئەگەری دەست ڕانەگەیشتنی ناوبراو بە دەرمانەکانی، تەندروستی دەکەوێتە مەترسیەکی جددیەوە.
ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی ئەدەبی “مەولەوی” و ” ڤەژین”ــە.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو بە دەیان جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ج.ع

Related posts

بۆردمانی دەڤەری زاخۆ لە باشوری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکییەوە

گیان له‌ده‌ست دان و بریندار بونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر به هۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

Leave a Comment