ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ خۆکوژی دوو هاوڵاتی

KMMK:

یەکشەممە 30ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناوی “پەروین ئەحمەدی” کوڕی عابید خەڵکی گوندی خانیک سەر بە شاری ورمێ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

هەروەها ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی “کەیهان شەریعەتی” 27 ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد کەریم، خەڵکی شارۆچکەی گرێزەی ســنە لە ڕێی پەت هەڵخستنەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.

شیاوی باسە بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری قورسی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان لە هۆکارە گشتگیرەکانی خۆکوژییەکانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردسـتان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *