بانە؛ کوژرانی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

KMMK:

یەکشەممە 30ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سەعدوون ئەحمەدی”37 ساڵ تەمەن و ” یاسر” خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی سنووری شاری بانە(هەنگەژاڵ) و (کێلە) ی سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێڕەوی هەنگەژاڵ و کێلە گرووپێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک دەموودەست گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی یاسر بە هۆی قوڵی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینە و ئاشــکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: