دەستبەسەر سەرلەنوێی ئارام فەتحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

KMMK:

پێنجشەممە 27ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، ناوبراویان لە نزنل دەستبەسەر کردووە.

بە پێی وتەی سەرچاوەی متمانەپێکراو، گرووپێکی حەوت کەسی هەڵیان کوتایە ماڵی ئم چالاکە مەدەنییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە و کەلووپەلی تایبەتی ئارام فەتحی یان دەستبەسەردا گرتووە و لە خۆیان بردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی پێمان گەیشتووە کە ناوبراو بە بۆنەی سکاڵای بنەماڵەیەکی سەر بە دەسەڵاتی ئێران لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.

بنەماڵەی نابراو سەردانی دادگای حکوومەتی ئێرانیان لە مەریوان کردووە و ئەوانیش لە وڵامدانەوە خۆیان بواردووە و ناردوویانن بۆ ئەماکن، ئەماکنیش خۆی لە وڵامدانەوە بواردووە و سەر لەنوێ گەڕاندوویاننەوه بۆ دادگا.

دادستانی حکوومەتی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ بنەماڵەی ئارام فەتحی، گوشاریان خستۆتە سەریان کە داوا لە ئارام بکەن هاریکاری ئەوان بکات.

ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنی و خۆێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و لە ئەندامانی چالاکی ئەدەبی”مەولەوی” و “ڤەژین”ــە.

شیاوی باسە کە نابراو لە ماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو چەندد جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *