تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بریندار بونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:
دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی” بەشیر و بەسیر ئەحمەدزادە” خەڵکی گوندی( دەشە)ٚ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی شاری نەوسود، بە خەستی بریندار دەکرێن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتو بە KMMK: ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکای شاری پاوە گوازراونەتەوە. هەروەها دۆخی گشتی بەسیر ئەحمەدزادە ناجێگر راگەیەندراوە.

کوشتنی کۆڵبەر بە واتای راستەقینەی کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت کە رۆژانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە درێژەی پێدەدرێت.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *