عادڵ سالم‌ فەرد ڕەوانەی گرتووخانەی ئێران لە شنۆ کرا

KMMK:

یەکشەممە ۲۳ جۆزەردانی ۲۷۲۱ی کوردی، عادڵ سالم فەرد لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئەو حکوومەتە لە شاری شنۆ کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۶ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستەبەرکرا و دوایی یەک مانگ لێکۆڵینەوە لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ بەڕێ کرا و لە مانگی گەلاوێژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو هاوڵاتیە لە مانگی سەرماوەزی ۲۷۱۹ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە لایەن دادگاوە بە ۳ ساڵ زیندان حوکم دراو لە سەرماوەزی مانگی ۲۷۲۰ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێران لە نەغەدە کرابوو.

ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *