نەوسوود؛ مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی

KMMK:

شەممە 22ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی خەڵکی گوندی مەیدان تفلی سەر بە سەلاسی باوەجانی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کۆڵبەری ناوبراو لە کاتی تێپەڕین لە خاڵی سنووری نەوسوود تووشی کارەسات دەبێ و لە بەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوار و گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە، کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەره سێ ڕۆژ بەر هاتۆتە ئاراوە و تەرمی بێ گیانی لە ڕێکەوتی ناوبراو لە لایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە.

شیانی باسە کە، ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بۆ پزیشکی یاسایی ئێران لە پاوە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *