مەریوان؛ شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:

سێ شەممە 18ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« حەسەن فەرەجی» خەڵکی گوندی لەنجاوای سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ KMMK؛ حەسەن فەرەجی پاش نیوەڕۆی سێ شەممە بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان دەکرێت و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەگوازرێتەوە.

ئەم سەرچاوەیە ھەروەھا وتی؛ سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە، نەیانتوانیوە ھەوڵێک لە دۆخی ناوبراو دەست بخەن و لەلایەن ناوەندە ئەمنی و دادوەریەکان چ وڵامێکیان پێ نەدراوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *