ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ کوشتنی سێ هاوڵاتی ژن

KMMK:

یەکشەممە 16ی جۆزەردانی 2721 کوردی ، سێ هاوڵاتی ژنیان لە شاری کرماشان و ئێڵام بە هۆی کێشەی خاو خێزی کوژراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کرماشان بە هۆی تەقەی پیاوێک لە ژنە پێشوەکەی و خوشکی ئەو ژنە هەر دوکیان ئەکوژێت هەروەها ڕۆژی یەکشەممە کەسێکی تر لەشاری ئیڵام هاوژینەکەی خۆی بە چەندد زەبری چەقۆ ئەکوژێت.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناونیشانی ئەو سێ ژنە ئاشکرا نەکراوە.

هەڵکشانی ئاماری خۆکوژی و کوشتن بە تایبەت مێرمنداڵان و کەسانی خوار 18 ساڵ پیشاندەری دۆخی زاڵ بە سەر کەشی کەڵتوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆمەڵگادایە کە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ خراپتر دەبێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *