ورمێ: شەڕ و پێدادان لە بەندیخانەی ئێران لەم شارە لە نێوان بەندکراوان و ھێزە تایبەتەکانی بەندیخانە

KMMK:
پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە نێوان بەندکراوان و ھێزە تایبەتەکانی ئەم بەندیخانەیە شەڕ و پێکدادان روی داوە و سەرەڕای لێدان و ئەشکەنجەی بەندکراوان نزیک بە چل بەندکراو بۆ بەشە ئەمنیەکان گوازراونەتەوە. ھەروەھا تەلەفۆنی بەندیخانە داخراوە بۆ ئەوەیکە ئەم ھەواڵە نەگەیەت بە دەرەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ئەم تێکھەڵچونە کە رۆژی رابردوو دەستیپێکردوە تا نیورڕۆی ئەمڕۆ درێژەی ھەبوە.
ئەم پێکدادانانە لە بەشەکانی، ٥، ٦، ١١، ١٢،( ١-٢) و( ٤-٣) دژ بە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی مادەی ھۆشبەری مێتادۆن بە بەندکراوان، روی داوە.

جێگای ئاماژەیە کە: بەرپرسانی بەندیخانە و ناوەندە ئەمنیەکان بە پێی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلمی ئێران بەندکراون بە توشی مادەی ھۆشبەر دەکەن و پاشان بەمەبەستی ئازار و ئەشکەنجە ئەم داە ھۆشبەرە نادەن بە بەندکراوان.

س،ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *