سنە: فەرانەک جەمشیدی بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن نێردرایە بەندیخانە

KMMK:

پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کورد، فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگە پارێز بە مەبەستی ئێپەڕاندنی سزای بەندکردن، بۆ کانونی ئیسلاح و تەربیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە نێردرا.

شایانی باسە کە: فەرانەک جەمشیدی ئەندامی رێکخراوەی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز لە شاری سنەیە و بە ھۆی چالاکیەکانیەوە تۆمەتی ناڕاستی نراوەتە پاڵ و سزا دراوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە: ناوبراو لە بڕواری ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و پاش تێپەڕاندنی چەند مانگێک دەستبەسەر بون بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

فەرانەک جەمشیدی پاشان لە مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو تۆمەتی «ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران» دەخرێتە پاڵی و سزای چوار ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *