بەرزان محەممەدی سەرلەنوێ دەستبەسەر کرا

KMMK:

دووشەممە 17ی جۆزەردانی2721ی کوردی، بەرزان محەممەدی، زیندانی سیاسی لە مێژینە و خەڵکی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنی ، ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان لە ماڵی براکەی لە گوندی گوشخانی سەر بە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و زانیارییەک لە چارەنووسی دەست نەکەوتوە.

ئەم چالاکە سیاسییە ماوەیەک پێش پەیوەستی کەمپەینی” نا بۆ کۆماری ئیسلامی” ببوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم زیندانییە سیاسیە، نەزانراوە.

ڕۆژی‌19ی جۆزەردانی‌2720ی کوردی، بەرزان محەممەدی پاش تێپەڕکردنی پتر لە نیوەی حوکمەکەی لە زیندانی «اوین» ئازاد کرا.

بەرزان محەممەدی له ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینە گشتییەکانی ساڵی‌2718ی کوردی، بە بۆنەی چالاکی و هەڵسوڕان لە فەزای مەجازی دەستبەسەر و لە دادگای یەکەم بە تۆمەتی «گردبوونەوە و ڕێخستن بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» بە شەش ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. شەشی ڕەشەمەی‌2718ی کوردی، لە دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری داشــکا.

بەرزان محەممەدی سەرەتا بۆ زیندانی “تارانی گەورە” ڕاگوازرا و پاش ناڕەزایی نیشان دان و مانگرتن لە خواردن بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *