واحید عەلی نەژاد گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعات

KMMK:
دووشەمە 17ـی جۆزەردانی 2721ـی کوردی، واحد عەلی نەژاد بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.
واحد عەلی نەژاد هەنووکە ماوەی شەش ساڵ زیندانی داسەپێنراو بە سەریدا تێدەپەڕێنێت، ناوباو پێشتر لە رۆژانی ناوەڕاستی مانگی جۆزەردان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە، بۆ گرتووخانەی ئێران لە شنۆ راگوازرابوو.
ئەم بەندکراوە سیاسییە لە هاوینی ساڵی 2718 لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە مانکی بەفرانباری 2719 لە لایەن دادگای ئینقلاب ئێران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران 6 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێت و لە کۆتاییدا لە خەرمانانی 2720 بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی قۆڵبەست و راگوێزی گرتووخانە دەکرێت.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *