KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 13ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و لێڕەواری گوندەکانی کیسەڵان و تیزاوا سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی شاری سەقز هاتە ئاراوە و بەشێکی زۆر لە سرووشتی ئەو ناوچەیە سووتا و بوو بە خەڵووز.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم ئاگر کەوتنەوانە لە دوو شوێنی جیاواز و بە ئەنقەست لە لایەن نەیارانی ژینگە و سرووشتی کوردستانەوە بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو ئۆرگانیزە کراوە و مەخابن زۆرینەی لەوەڕگەکان بەم هۆیەوە سووتان و لە ناوچوون.
شیاوی باسە هەر ساڵە و پاش هاتنی وەرزی گەرما و وشک بوونەوەی پووش و پەڵاش و گژوگیای لەوەڕگەکان ئەم کارەساتە دژە مرۆیی و ژیــنگەییە لە لایەن دڵڕەشانی نیشتمانەوە لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستان دێتە ئاراوە و کۆی مەبەستیش چۆڵ کردنی گوندەکان و نەهێشتنی ئاوەدانی وکشتوکاڵ وئاژەڵدارییە.
جێی سەرەنجە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی خۆیەوە هەر ساڵ قین و نەفرەتی خۆی بەرانبەر بە گەلی کورد و ژینگە ڕازاوەی نیشان دەدات و نایهەوێ خەڵک لە سەر پێی خۆی ڕابوەستێ وبە پێچەوانە دەیهەوێت دانیشتوانی ئەم بەشەی کوردستان ڕوو لە شارەکان بکەن و کۆیلە و دەستەوەستانی پلانە قڕێژەکانی ئەم دەسەڵاتە نگریسە بن.
بە پێی ئەو هەواڵەی لەلایەن هەواڵنێرانی خۆجێی ئەو دەڤەرەوە بە kmmk گەیشتووە، هەردوو ئاگر کەوتنەوەکە لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکی بە ئەمەگی ئەو دوو گوندەوە کۆنتڕۆڵ کراوە وکوژێنراونەتەوە.
ق.ش