ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:
دووشەممە ١٠ی جۆزەردان ۲۷۲۱ی کوردی، “ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد”، کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی گوندی “گەرگوولی خوارێ” و دانیشتووی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا کاتی دادگا لە زیندان ئازاد کراوە.

دوابەدوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمینیەکانی ئێران ، ناوبراو ڕەوانەی یەکێک لە زیندانە ئەمنییەکانی حکوومەت لە ورمێ کرا و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ئەو حکوومەتە لە نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ڕەسووڵ عەبدوڵڵانەژاد دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری ئەو هاووڵاتییە، نەزانراوە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *