کرماشان: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران

KMMK:

چوارشەممە 5ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ” قوباد ڕەحمانی” تەمەن 28 ساڵ لە بەرزایەکانی سنووری “تەنگ حەمام” هەڵکەوتوو لە سەرپێڵ زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێرەوی تەنگ حەمام گروپێک لە کۆڵبەران و کاسبکارەکانیان کردە ئامانجی چەکەکانیان و لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەرە گیانی لە دەست دا.

کوژرانی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەم جینایەتەوە دەگلێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *