حەوت بەندکراوی زیندانی حکوومەتی ئێرانی لە ورمێ مانیان گرت لە خواردن


KMMK:
دووشەمە 2ی جۆزەردانی ساڵی 2721ــی کوردی، حەوت بەندکراوی زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ بۆ ناڕەزایی دەربڕین هەمبەر بە دۆخی نالەباری گرتووخانە و شێوەی هەڵسووکەتی چاودێرانی زیندانەکە، مانیان لە خواردن گرت.
بە پێی هەواڵەکە، ناوی ئەو حەوت بەند کراوە کە لەبەشی بەناو پارێزراو (ئەمن) راگیراون، بەم شێوەیە؛
1- پووریا مورسلی
2- داوود قاسم زادە کوڕی فەیسەڵ
3- بەهادین قاسم زادە کوڕی فەیسەڵ
4- رامین شێرزاد کوڕی قاسم
5- حەسەن کەریمی
6- محمد حەزرەت پوور
7- جەواد شێرزاد کوڕی موراد
شیاوی باسە، زۆرینەی بەندکراوەن و لەوانە داوود قاسم زادە کە تووشی پچڕانی دەماری جووڵە ــ قطع نخاع ــ بووە، لە دۆخێکی دژواردا بەسەر دەبەن. بەڵام بەرپرسانی گرتووخانە بەردەوام خۆیان لە خزمەتگوزاری لە بوواری دەرمانی و چارەسەری ئەم بەندکراوانە دەبوێرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *