پەنابەرێکی خەڵکی پیرانشار لە وڵاتی ھۆلەند خۆی کوشت

KMMK:
لە بڕواری 31ی گوڵانی 2721ی کوردی، ھەواڵگەلێک سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی پەنابەرێکی کورد بە ناوی« ئازاد حەسەنی» 32 ساڵان و خەڵکی شاری پیرانشار لە ئامەستەردام پایتەختی وڵاتی ھۆلەند، بڵاو کرایەوە.

بە پێی راپۆرتەکە: ئازاد حەسەنی، لە کۆمەڵگای رەگەزی سێھەم ناسراو بە LGBT بوە. لەو بڕوارەدا ھەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو لەلایەن پۆلیسەوە راگەیەندرا و پاش لێکۆڵینەوەکان ھۆکاری گیان لەدەست دانی ناوبراویان خۆکوژی بڵاو کردەوە.

ئازاد حەسەنی، چەند ساڵێک لەوەو پێش لە وڵاتی تورکیا خۆی بە UN ناساند و پاش 2 ساڵ مافی پەنابەری لەلایەن وڵاتی ھۆلەندەوە وەرگرت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *