تەقینەی مین برینداربوونی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە 4ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”شیرکۆ” خەڵکی گوندی “بێوران” سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین پێی بریندار بوە و کەمئەندام بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شێرکۆ لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ تووشی ئەم کارەساتە هاتوە و تەقینەی مین کەمئەندامی ناوبراوی لێکەوتۆتەوە.

ئەم هاوڵاتییەی دانیشتووی بێورانی سەردەشت بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەست کراوە.

شیاوی باسە زۆرینەی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە مین ڕێژ کراوە و هەر ساڵەو ڕێژەیەکی بەرچاو بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار دەبن یان دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *