سەید محەممەد حوسەینی سزای بەندکردنی قورس و دورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا

KMMK:
سێ شەممە 4ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، «سەید محەممەد حوسەینی» سزای 40 ساڵ بەندکردن و دورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێی بەسەردا سەپێندرا.
سەید محەممەد حوسەینی دانیشتوی شاری نەغەدە لە رۆژھەڵاتی کوردستانە و بە تۆمەتی «موحاڕیبە» لە رێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن بەشی یەکەمی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە شاری مەھاباد سزای 40 ساڵ بەندکردن و دورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە لەلایەن ئیدارەی بەڕێوەبردنی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەھاباد دەر کراوە و بە فەرمی بە ناوبراو راگەیەندراوە.

ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە بەشی یەکەمی دادگای ئینقیلابی ئێران لەشاری مەھاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد غوڵامی دانیشتنی دادگەی بەڕێوە براوە.

سەید موحەممەد حوسەینی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 19ی خەزەڵەوەری 2717ی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ ئێران، ناوبراو لەکاتی گەشتنی لەلایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت و لە ئێستادا بەند کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *