کاوە حەکیمی بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

KMMK:
دووشەممە 3ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کاوە حەکیمی چالاکی کرێکاری و لە واژۆکەرانی راگەیەندراوی ئیدانەکردنی دەستبەسەرکرانی عوسمان ئیسماعیلی و مەحمود ساڵەحی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتیکۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز بانگھێشت کرا.

کاوە حەکیمی پاش بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوە بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە: زۆرتر لە 500 کەس لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، بە واژۆکردنی راگەیەندراوێک دەستبەسەرکردنی عوسمان ئیسماعیلی و مەحمود سڵەحییان ئیدانە کردوە و خوازیاری ئازادی بێ مەرجی ئەم دوو چالاکیە کرێکارییە بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *