جوانڕۆ؛ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:

پێنجشەممە 30ی گوڵانی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی” ئیلهام مروەتی” کچی ئەحمەد خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، ناوبراو بەهۆی کێشەی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆکوژی.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیج زانیارییەک لەمەڕ شێوازی خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بە دەستەوە نییە.

بە شوودانی زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پستیوانی یاسایی لە ژنان، هەژاری و بێکاری لەسەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *