KMMK:
سێشەممە 28ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”ئیبراهیم ئوفتادە” 43 ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی ” زێوە” سەر بە پیرانشار پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا لە لایەن ئەم دامەزراوە حکوومییەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەیەکی سپای پاسداران لە نەغەدە ڕاگوازراوە.
لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی” ئیبراهیم ئوفتادە” تا ئێستە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسه، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی کەسووکاری ناوبراو هێشتا نەیان توانیوە لە چارەنووسی زانیارییەک وەچنگ بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


