KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەر چاوگرتنی خۆسووتاندنی بێهزاد مەحموودی و سەرجەم پەناخوازانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان، داوای هەڵوێستی ڕوونی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بێدەنگی و گوێ نگرتن لە داخوازی پەناخوازان لە لایەن ئەو ناوەندە جیهانیە بە توندی شەرمەزار دەکات.
بێهزاد مەحموودی تەنیا یەکێک لەو پەنابەرانەیە کە بە ساڵانە لە باشووری کوردستان ماونەتەوە و هیچ رێگە چارەیەکی یاسایی بۆ نیشتەجێ بوون یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم ئەنجام نەدراوە.
بە سەدان پەناخوازی رۆژھەڵاتی کوردستان کە زۆربەیان کەسانی سیاسی و ئەندامی پارتە سیاسیەکانی کوردستان بوون، ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان گیریان کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەمنی و ژیانی ئەو کەسانەی نەکردووە و چاوی خۆی بەسەر وەزعی ئەو پەناخوازانە دا بەستووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بە دەیان کەس لەو پەناخوازانە یا تیرۆر کراون و یا لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندارون و دوای لە گرتوخانە کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری کوردستان دەکات، پێداچوونەوە بکات بەو ئەرک و چالاکییەکانی و ڕۆڵی خۆی لەهەمبەر چارەسەر کردنی کێشەی پەناخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەجێ بهێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- گەنجێکی رۆژھەڵاتی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سووتاند
- گیانی بێهزاد مەحموودی لە مەترسی دایە