پێنج چالاکی مەدەنی لە سنە دەستبەسەرکران

KMMK:
سێشەممە 28ی گوڵانی 2721ی کوردی، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی مورتەزا محەمەدی، قانع خاتری، کەیوان ئەلیاسی، موحسێن حسێن پەناهی و رەزا رەزایی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرکران.
ئەو پێنج چالاکە مەدەنیە لە شاری سنە و لە ماڵی خۆیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرکراون و لە کاتی گرتنیان دا هیچ بەڵگەیەک کە ئیزنی دادوەری لەسەر بووبێت، نیشان نەدراوە و بە بێ ئیزنی دادوەر گیراون.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هاوڵاتیانە دووشەممە 27ی گوڵان لە رێگەی تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کرابوون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاوڵاتیانە نەزانراوە و ماڵباتی گیراوان نەیانتوانیوە هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ئەوان بەدەست بهێنن.
زانیاری گەیشتوو باس لەوە دەکەن کە ئەو پێنج هاوڵاتییە کاری کۆمەڵایەتیی و خزمەتگوزاریان کردووە و قانع خاتری و موحسێن حسێن‌پەناهی لە ئەندامانیی کەمپینی “ژیانه‌وه‌ی کوردستان”ن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *