داریوش مورادی بانگهێشتی دادستانی کرا

KMMK:

هەینی 24ی گوڵانی 2721ی کوردی، داریووش مورادی چالاکی سیاسی دانیشتووی شااباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بۆ دادستانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بانگهێشت و دەبێ سەردانی لقی 5 ی دادگای ئینقلاب بکات.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە تویتێردا ئەم هەواڵەی بەم شێوازە ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی کە: “من تەنیا کوردم و بەرگری لە زمان و ناسنامەی خۆمم کردووە و دەیکەم، نەمدەزانی لەم سیستەمە دەربڕینی بیروڕا تاوانە و قسەکردن لە هەر بوارێکدا وەکوو پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاته.
ناوبراو ئەو تۆمەتەی بەرپەرچ دایەوە و ڕایدەگەیەنێ کە تەنیا لە چوارچێوەی مافی یاسایی، مەدەنی و سیاسی خەڵک هەڵسوڕاوبووە.

شیاوی باسه کە ئەم چالاکە سیاسیە ساڵی ڕابردووـیش دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە سێ سەرماوەزی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
دەستبەسەری ئەم چالاکە کەلتوورییە لە لایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپا و لە سەر داوای دادستانی حکوومەتی ئێران لە شائاوا هاتبوویە ئاراوە.
ناوبراو پێشترـیش بە هۆی چالاکیی مەدەنی پێشینەی دەستبەسەری لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەبووە.
داریووش مورادی لە نووسەرانی ماڵپەڕی کەلتووری ـ ئەدەبی”هەسارە”یە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *