عەلی ئازەربەرزین بە پێوەندی ئێلەکتەریکییەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

سێشەممە 21ی گوڵانی 2721ی کوردی، عەلی ئازەربەرزین، زیندانیمسیاسی خەڵکی شاری پیرانشار بە پێوەنی ئێلەکتەریکییەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە، پێنجشەممە 28ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، نێردرا بۆ مەرەخەسی و 14ی گوڵانی ئەمساڵ پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە گەڕێنرابوویەوە.

شیاوی باسه کە ناوبراو ڕێکەوتی 20ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوێزرابوو.

عەلی ئازەربەرزێن ڕەزبەری 2718ی کوردی لە لایەن لقی 102ی دادگایمسزاکانی 2ی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر”ئەمیر فەراسەت” بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پەسەند کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *