کامێران؛ گەنجێک بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

هەینی 17ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەید حەمید حوسێنی 18ساڵە کوڕی موختار و خەلکی شاری کامێران هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە بە KMMK ، ناوبراو لەسەر پێداگری ماڵباتەکەی و بە ناچاری ڕۆیشتووە بۆ سەربازی زۆرەمڵی.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر چارەنووسی تەرمی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *