دەستبەسەری خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان لە تاران

KMMK:

هەینی 10ی گوڵانی 2721ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە ناونیشانس ڤیان محەممەدی، دایکی دوو مندال و خوێندکاری زانکۆی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڤیان محەممەدی خوێنکاری بواری بەڕێوەبەری لە زانکۆی تاران و دانیشتووی هەمان شارـیشە.

ڕۆژی هەینی 18 کەس لە ڕایەدارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جلی مەدەنییەوە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو بە چەشنێک کە ئازاریان بە بنەماڵەکەیشی گەیاندووە.

ئەو هێزانە لە کاتی دەستبەسەری ماڵی ڤیان محەممەدی ـیان پشکنی و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو کۆمپیۆتەر، کتێب و موبایل ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە.

ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەی ئێڤین ڕاگوازرا و دواتر بۆ گرتووخانەی سپای تیرۆریستی پاسدارانی حکوومەت ڵە ورمێ ڕاگوازرا.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ناوبراو، هۆکاری دەستبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کە فەرامەرز محەممەدی هاوژینی ناوبراویش بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە تاران دەستبەسەر کـرا. پاش دەستبەسەری، بۆ ئیتلاعاتی سپا لە سنە ڕاگوازرا. لە کۆتاییدا ناوبرو بە دانانی بارمتەی 300 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڤیان محەممەدی لە کاتی دەستبەسەری هاوژینەکەی، چەندد جارێک بانگهێشتی دادسەرای ئێڤین کــرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *