خۆکوژی گەنجێکی کورد لە سەربازخانە

KMMK:

دووشەممە 13ی گوڵانی 2721ی کوردی، سلێمان عارف کوڕی ئەحمەد عارف، خەڵکی گوندی ئەدغان سەر بە شاری ماکۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

دۆخی داسەپاو بەسەر سەربازخانە و بنکە چەکدارییەکانی حکوومەتی ئێران بە شێوازێکی متمانەپێنەکراوە کە خەساری ڕۆحی زۆر دەدات لە سەربازەکان.

شیاوی باسە کە گوشاری ئابووری و کۆمەڵایەتی و سەربازی زۆرەملێ بووە بە هۆی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو سەربازگەلێکی زۆر بەتایبەت سەربازە‌ کوردەکان دەست بدەنە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *