پیرانشار: خۆکوژی گەنجێک

KMMK:

شەممە 11ی گوڵانی 2721ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی “ئومێد ئەحمەدپوور” 17 ساڵ تەمەن کوڕی حەیدەر خەڵکی پیرانشار لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بەتایبەت گەنجان لە ژێر باری گرانی ئابووریدان و ئەم هۆکارە ڕێژەی خۆکوژییەکانی هەڵکشاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *