ژنێکی لاو لە شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

KMMK:
سێ شەممە 7ی گوڵانی 2721ی کوردی، ژنێکی لاو لە رێگای خۆکوژیەوە کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنا.

ناسناوی ئەم شارۆمەندە« شۆھرە سەرمەستی» 17 ساڵان و خەڵکی شاری دیواندەرە راگەیەندراوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری خۆکوژی ئەم شارۆمەندە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

دەوترێت کە؛ ئەم ژنە لاوە سێ مانگ لەوەو پێش ژیانی ھاوبەشی پێک ھێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە: ھەژاری وکەم دەستی، نەبونی پێشە، گرفتگەلی ئابوری و ناکۆکی بنەماڵەیی لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆری ھۆکاری ھەڵکشانی خۆکوژیەکانی لە خۆ گرتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *