برییندار بونی کۆڵبەرێک و ناشتنی کۆڵبەرێکی تر پاش حەوتویەک

KMMK:
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، پاش تێپەڕینی حەوتویەک تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدۆران نێژرا و کۆڵبەرێکی تر لە ناوچەی ھەورامان بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتەکە: چوار شەممە 8ی گوڵانی 2721ی کوردی، تەرمی حەسەن کەچانلوو، کۆڵبەری خەڵکی گوندی« بەڵغ چی» سەر بە شاری چاڵدوران پاش تێپەڕینی 12 رۆژ نێژدرا.

جێگای ئاماژەیە کە: پێنج شەممە 26ی خاکەلێوە، دوو کۆڵبەر لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە ئەشکەنجە دەکرێن و لە ئاکامدا حەسەن کەچانلوو گیانی لەدەست دەدات و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی« بەھرام سەمەدی» کوڕی خالیس و خەڵکی گوندی« عیسا گولیک»ی سەر بە چاڵدوران بە توندی بریندار دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە، رۆژی پێنج شەممە 2ی گوڵان، ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی تەتەی سەر بە ھەورامان کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بەردەڕەشەی سەر بە مەریوان بە ناوی« فوئاد راھ پەیکار» دەستبەسەر دەکەن و ئەشکەنجە و ئازاری دەدەن.

بە پێی راپۆرتەکە، دەموچاو و لەشی ناوبراو شکاوە و توشی خۆێن بەربوون بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *