سەپاندنی سزای 15 ساڵ بەندکردن بەسەر بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سەقز

KMMK:
شەممە 4ی گوڵانی 2721ی کوردی، بەندکراوی سیاسی شارۆمەندی شاری سەقز بە ناوی« فەڕۆخ پەژوھەندە» لە لایەن دادگەی ئینقیلابی ئێران لەو شاری کەرەج سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

شایانی باسە کە: ناوبراو توشی نەخۆشینی زەختی خوێنە و لە نەخۆشخابەی بەندیخانەوە براوەتە دادگە و ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگر بوە و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی بووە.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە: ناوبراو پتر لە 6 ساڵە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران( کۆمەڵە) دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ئەوینی شاری کەرەج بەندکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *