خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵ لە پیرانشار

KMMK:

دووشەممە 6ی گوڵانی 2721ی کوردی، “ژینەر پودریان” کچێکی مێرمنداڵی پیرانشاری، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.

ناوبراو کچی محەممەد، خەڵکی گوندی “کوپر” سەر بە پیرانشار ل پارێزگای ورمێ ـیە.
ئەم کچە مێرمنداڵە بە هۆکاری دژایەتی بنەماڵەکەی لە گەڵ زەماوەندی، لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.

شیاوی باس کە نەبوونی پشتیوانی یاسایی، ناهاوسانی لە بەرانبەر یاسا و هەڵاواردن دژی ژنان، دژە ژنی، ئایین و نەریتی دژە ژن لە کۆی هۆکارەکانی خۆکوژین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *