KMMK:
دووشەمە 6 گوڵانی 2721ی کوردی، یەک ساڵ بە سەر دەستبەسەرکرانی یووسف ئەحمەدی تێدەپەڕێ و هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە زیندانی ئێران لە شاری سنە ڕاگیراوە.
یوسف ئەحمەدی لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بریندار دەکرێت و دوایی دەسبەسەرکرا. ناوبراو خەڵکی شاری بانە و تەمەنی 31 ساڵانە.
شایانی باسە کە یوسف ئەحمەدی لە سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی 2720 ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لە گرتووخانە دا، فشاریان لەسەر ئەو هاوڵاتییە کردووە و ئەشکەنجەیان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، یوسف ئەحمەدی بە “هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان