هەوڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ پەنابەران لە ئەورووپا

KMMK:

پێنج شەمە 22 ئاپریل ــی 2021 (2 گوڵانی 2721 ی کوردی) لە چالاکییەکی بەر بڵاو بۆ باشتر کردنی دۆخی پەنابەران لە بلژیک، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەشداری پرۆژەیەکی هاوبەش بە ناوی “نامەیەکی ئاوەڵای پەنابەران بۆ جیرانەکانیان” بوو.

پانیلێکە لە کاتژمێر 9بەر لە نیوەڕۆی پێنج شەمە بە دەستپێشخەری چالاکانی مەدەنی شاری نیڤێڵ ــی سەربە ئەیالەتی ڤالۆن برابانت ــی بلژیک دەستی پێکرد و لە شارەکانی “برایان لالۆ، ئۆتینی و ڤاڤر و.. چەند شارێکی دیکەی ئیالەتی ناوبراو” بەردەوام کرا.

لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە محمد هوژەبری ئەندامی دەستەی رێوەبەری و خاتوو شکووە کەریمی ئەندامی چالاکی بواری ژنان لەم پرۆژە هاوبەشەدا بەشدار بوون.

جێگای ئاماژەیە پڕۆژەکە لە ژێر چاودێری و بە بەشداربوونی رێخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی لقی بلژیک بەڕێوەچوو.

لە پانیلەکە جەخت لەسەر هەوڵ بۆ باشتر کردنی دۆخی پەنابەران کراو ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت وڵاتی بلژیک ببێت بە وڵاتێکی ئارام و لانکێکی سەقامگیر بۆ پەنابەران و ئاماژە بەوە کرا کە بە هاوکاری رێخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی و رێخراوەگەلی بەشداربوو هەوڵ بدرێت شارەوانانی شارگەلی بلژیک بگەیەندرێت بەو باوەڕەی هاوکاری زۆرتری پەنابەران بدات.

لە پانیلەکە بەشداربووان, گوزەارانی پەنابەرانیان خستبووە بەر لێکۆڵینەوەو گلەیی و گازندەی خۆیان لە زمانی ئەوپەنابەرانەی بە بێ بەڵگە لە بلژیک دەژین ئاراستەی رێخراوەو ناوەندە پەیوەندیدارەکانی بلژیک کرد.

بە پێی بەدواداچوونی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ١٥٠٠٠٠ پەنابەر لە بلژیک دەژین کە هیچ بەڵگەی مانەوەیان نییە کە لەم هەژمارە هەنێکیان ٥یان ١٠ ساڵە لەم وڵاتە دەژین.

بەڕێوەبەرانی پەنیلەکە، هەوڵێکی کۆکردنەوەی واژۆیان بۆ پشتگری لەم پەنابەرانە دەست پێکردووە کە داوا لە هاوڵاتیانی بلژیک دەکات بە کۆکردنەوەی ١٥٠٠٠٠واژۆ، دەسەڵات دارانی ئەو وڵاتە ناچار بکەن چارەنووسی پەنابەرانی بێ بەڵگەی دانیشتووی بلژیک بە زووترین کات داری بکەن و مۆڵەتی مانەوەی یاساییان پێ بدەن.

جێگای ئاماژەیە هەر پانیلێک و یەک کاتژمێر لەو شارەنەی لەسەرەوە ناوبران درێژەی کێشا. لە کۆتاییدا بەشداربووان بە واژۆ لەسەر بەنێری داواکارییەکانیان جەختیان لەسەر داخوازییەکانی پەنابەران کردەوەو و هەوڵ درا رای گشتی رابکێشێت بۆ پشتگری لە دۆخی پەنابەران لەو وڵاتە.

دواتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و رێخراوی ئەمنیستی ئینترناشناڵ ــ لقی بلژیک ــ لە رێگای بەڕێز Etienne Minne بڕیاریاندا لە پرۆژکانی داهاتوودا پێکەوە هاوکاری فراوانتر پێشکەش بکەن و هەوڵ بۆ چڕتر کردنی پەیوەندی دوولایەنە بدەن.

دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر دۆخی پەنابەرانی کورد لە ئەورووپا چەندین بەڵگە و دیکۆمنتی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئرووپا کردووەو بەردەوام پشتگری خۆیان بە بێ جیاوازی بۆ کوردانی پەنابەر لەو وڵاتانە دووپات کرووەتەوە.

HTTPS://WWW.WEAREBEJGIUMTOO.BE/

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: