تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران بوو بە هۆی بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر

KMMK :

یەکشەممە5ی گوڵانی 2721ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنووری “قوڵقوڵە”ی مەریوان بەڕەوڕووی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد کە لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندار بوانە بەم شێوەیە: کاروان مەنووچێهری، سەڵاح وەتەن دووست، ئارام مەنووچێهری، سۆران وەتەن دووست و زانیار حاتەم پەنا. ئەم هاوڵاتییانە خەڵکی گۆندی میراوای سەر بە شاری مەریوانن.

بە پێی وتەکان ئەم کۆڵبەرانە دەکەونە بۆسەی هێزە سنورییەکانی حکوومەتی ئێران و ئەم هێزانە بە بێ هەر چەشنە هۆشداری پێدانێکی پێش وەختە، کۆڵبەرەکانیان کردە ئامانجی چەکەکانیان.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆش خانەی “بوعەلی” لە مەریوان ڕاگوازرانەوە.

لە درێژەی ئەم هەواڵەدا باس لەوە دەکرێت نێزیک بە 30 کۆڵبەری تر لەم هێرشەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو ناوچە هەبوون کە ئەوانیش کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنوروریەوە وتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دەستدا نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *