شــنۆ؛ دوو برا دەستبەسەر کـران

KMMK:

چوارشەممە یەکی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی نورەدین و سەلاح حسێنی کوڕی برایم خەڵکی گوندی عەلیاوای سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی برایانی حسێنی ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی لێیان دراوە نازانرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *