KMMK:
سێشەممە 31 خاکەلێوەی 2721ی کوردی، بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان 14 هاوڵاتی بانگهێشت کردووە بۆ ڕێکخراوەکە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ناسنامەی ئەو 14 هاوڵاتییە بریتین لە، “عەبدوڕەحمان ئەفشار”، “کەمال گرامی”، “محەممەد گرامی، “بەهمەن گرامی”، “بیستۆن ئەرژەنگی”، “پەیام ئەرژەنگی”، “ئەمیر ئەرژەنگی” و “باست ئەفشار”، سینا جاست، زانیار مینوی، دانا گرامی، کامیران ئەفساری، سیروان بەدەخش و جەمال گرامی سەرجەم خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوانن.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بە گەیشتووە KMMK، ئەو هاوڵاتیانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و دواجار بە بەڵێن لێوەرگرتنی نوسراو ئازاد کران.
ئەم 14 هاوڵاتییە، بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران تاوانبار کراون.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان